|
|
| ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی‌و هونه‌ریی وێژان به فه‌رمی ده‌سبه‌ركاربوونی خۆی راگه‌یاند |

ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی‌و هونه‌ریی وێژان كه ناوه‌ندێكی بواری لێۆڵینه‌وه‌و گه‌شه‌و په‌ره‌پێدانی زمان، فه‌رهه‌نگ‌و ئه‌ده‌بی‌كوردییه‌و به تایبه‌تی له چوارچێوه‌ی سنووری كوردستانی ئێران‌دا چالاكی ده‌كات، له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر، ئه‌دیب‌و چالاكی فه‌رهه‌نگی‌و روژنامه‌نووسه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دامه‌زرا.
|
| قوتابخانه ی په روه رده ی تایكواندۆی جێژنیكان وسه ركه وتنێكی گه وره |

رێكه وتی 6ی پووشپه ڕی 1388ی هه تاوی فید راسیۆنی تایكواندۆی عێراقی فیدراڵ به هاوكاری فیدراسیۆنی تایكواندۆی هه ڕێمی كوردستان له شاری هه ولێرو له یاریگای هۆڵی زه ردوه ك ئه ركی پیشه یی ساڵانه ی خۆیان پێشبركێی یاری تایكواندۆیان بۆ كچانی ته مه ن ژێری18ساڵ به ڕێوه برد . سه ره تاسه رجه م راهێنه رو یاریزانانی به شدارله و خوڵه دا بۆ رێز لێنان له یادو رابردوی پڕله سه روه ری راهێنه ری جوانه مه رگی كورد ماموستا حوسێن ته هاخوڵه كێك به بێ ده نگی وه ستان. |
| ژنانی برینداری سه‌رده‌شت پێویستییان به هاوكاری ده‌رمانی هه‌یه |
ئاوردانه‌وه‌یك له سه‌ر كێشه‌و گیر‌وگرفته‌كانی ژنانی بریندار‌و قوربانیی كیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت، پاش تێپه‌رینی 22 ساڵ به سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌دا
ژنانی برینداری سه‌رده‌شت پێویستییان به هاوكاری ده‌رمانی هه‌یه
7ی پووشپه‌ری ساڵی 1366ی هه‌تاوی، وه‌ك بیره‌وه‌رییه‌كی تاڵ‌و ناخۆش له بیر‌و مێشكی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران به گشتیی‌و به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی سه‌رده‌شت ماوته‌وه‌و ده‌مێنێته‌وه. له‌م رۆژه‌دا‌و له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ئێران‌و عێراقدا كه رۆژانه شاره‌كانی كوردستان بۆمباران ده‌كران، له ناكاو بۆمبێكی كه‌مده‌نگ له لایه‌ن فرۆكه‌كانی رێژیمی به‌عسیی ئه‌و كات له عێراقدا، هاوێژرایه سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل‌و بێ‌تاوانی سه‌رده‌شت‌و سه‌دان كه‌س گیانیان له ده‌ست دا‌و به ده‌یان هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون‌و هێشتاش ئاسه‌واره‌كانی خراپی ئه‌و برینانه به سه‌ر جه‌سته‌و رووحیان ماوته‌وه‌و زۆربه‌ی خه‌ڵك هێشتا چاره‌سه‌ریی ده‌رمانیان بۆ نه‌كراوه. |
| راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی رێزگرتن له شه‌هید دوكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو |

راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی رێزگرتن له شه‌هید دوكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو له بیسته‌مین ساڵی شه‌هیدكرانی‌دا
هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌كان!
كۆمه‌ڵانی به‌شه‌رف‌و مافخوازی كوردستان!
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی تێكۆشه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران!
20 ساڵ له‌مه‌وپێش له پووشپه‌ڕی ساڵی 1368ی هه‌تاویدا، رێبه‌ری مه‌زنی گه‌لی كورد‌و سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هاوڕێی تێكۆشه‌ر، كاك دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئاشتیخوازانه‌ی دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورد گه‌یشته ڤیه‌ن، پێته‌ختی وڵاتی ئوتریش تا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی‌دا وتووێژ بكات، به‌و هیوایه‌ی كه كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ست له سیاسه‌تی كوردكوشتن هه‌ڵ بگرێ‌و پرسی نه‌ته‌وه‌ی 10 میلۆنیی كورد له ئێران له رێگای وتووێژه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێ. |
| یه‌که‌مین کۆنفڕانسی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران_ بریتانیا |

ژنانی یه کسانی خوازی کوردستان!
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی مافه‌کانی ژنان!
ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکڕات!
به سه‌ربه‌رزییه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین که ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی30ی جۆزه‌ردانی 1388ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به20ی ژوونی2009ی زایینی، یه‌که‌مین کۆنفرانسی گشتیی یه‌کیه‌تییه‌که‌مان له وڵاتی بریتانیا به سه‌رکه‌وتنه‌وه پێکهات.
|
| مێر منداڵێكی كورد له تێكهه‌ڵچوونه‌كانی تاران‌دا كوژرا |
مێر منداڵێكی كورد به ناوی "فه‌رزاد جه‌شنی"، خه‌ڵكی ئابدانانی ئیلام، له خۆپیشاندانه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی شاری تاران‌دا له لایه‌ن هێزه‌كانی رێژیمه‌وه‌كه‌وته به‌ر هێرش‌و كوژرا. ئێران پرێس نیوز له‌م پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاند، فه‌رزاد جه‌شنی كه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كه‌مداهات‌و هه‌ژار بوو، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش به مه‌به‌ستی كار چوو بووه تاران. |
| كچه خوێندكارێكی كورد له خۆپیشانه‌كانی تاران‌دا كوژرا |
كچێك به ناوی "شلێر خزری"، خوێندكاری زانكۆیه‌كی تاران له خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی تاران‌دا كوژرا.
هه‌واڵده‌ری كوردستان، وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه وتی: ناوبراو له خۆپیشاندانی رۆژی سێ شه‌ممه، 2ی پووشپه‌ڕدا به هۆی ده‌ستڕێژی هێزه‌كانی سوپای پاسدارانه‌وه كوژراوه. شلێر خزری خه‌ڵكی شاری پیرانشار بوو.
|
| "هێرشی‌كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانه‌ئاشتیخوازانه‌ی‌خه‌ڵكی ئێران مه‌حكووم ده‌كه‌ین" |
"هێرشی هێزه دژه‌گه‌لییه‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانه مه‌دنی‌و ئاشتیخوازانه‌ی خه‌ڵكی سیڤیل له ئێران‌دا مه‌حكووم ده‌كه‌ین"

دوابه‌دوای راگه‌یاندنی ئاكامی ده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له ئێراندا‌و دیاریكردنی مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وه‌ك سه‌رۆك كۆمار له لایه‌ن ده‌زگای ویلایه‌تی فه‌قیه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی دیكه، شه‌پۆلێكی پان‌و به‌رینی ناڕزایه‌تی ده‌ربڕینی خه‌ڵك به دژی ساخته‌كاری‌و ده‌ستێوه‌ردان له ده‌نگه‌كانی ئه‌م خوله‌ی به ناو هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، كه‌وته رێ‌و زیاتر له حه‌وتوویه‌كه كه له زۆر شاری گه‌وره‌ی ئێران‌و به‌تایبه‌ت له تارانی پێته‌ختدا سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك به‌ڕێوه ده‌چێت‌و نائارامی خه‌ریكه زیاتر په‌ره ده‌ستێنێت. |
| تێكهه‌ڵچوونی نێوان خه‌ڵك‌و هێزه‌كانی رێژیم له شیراز‌و به‌نده‌رعه‌بباس |
تێكهه‌ڵچوونی نێوان خه‌ڵك‌و هێزه‌كانی رێژیم له شیراز‌و به‌نده‌رعه‌بباسدا‌و ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی ده‌یان كه‌س
له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی ئاكامی ساخته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی شه‌ممه، رێكه‌وتی 30ی جۆزه‌ردان، له‌شاری شیراز‌و به‌نده‌رعه‌بباسدا له نێوان خه‌ڵك‌و هێزه‌كانی رێژیم‌دا تێكهه‌ڵچوون رووی دا.
به پێی هه‌واڵی ئاژانسی ئێران خه‌به‌ر، رۆژی شه‌ممه زیاتر له 1500 كه‌س له خه‌ڵكی شیراز سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی خامنه‌یی له نوێژی هه‌ینیدا، بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به قسه‌كانی خامنه‌یی‌و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی نوێی سه‌ركوتدا رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان. خه‌ڵكی شیراز كاتژمێر 6ی دوانیوه‌ڕۆ له شه‌قامه‌كانی نمازی، ئیره‌م، مه‌یدانی خوێندكار، مه‌یدانی موته‌هێری له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی گاردی تایبه‌تی دژه شۆڕش، سوپا، به‌سیج،و هێزی ئینتیزامی‌دا تێك هه‌ڵچوون. |
| سه‌دان خوێندكاری زانكۆی تاران بۆ چواره‌مین رۆژ مانگرتنیان درێژه پێ دا |
سه‌دان خوێندكاری ناڕازیی زانكۆیی تاران بۆ چواره‌مین رۆژی به‌رده‌وام كۆبوونه‌وه‌و مانگرتنی ناڕازیه‌تییان له‌و زانكۆیه‌دا درێژه پێ دا.
خه‌به‌رنامه‌ی ئه‌میركه‌بیر له‌م پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاند، ناڕه‌زایه‌تیی خوێندكاران به ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری‌دا، سه‌ركوتی دڕندانه‌ی كۆبوونه‌وه ئێعترازییه‌كانی خوێندكاران‌و خه‌ڵكی ئێران‌و هێرشی دڕندانه‌ی هێزه‌كانی ئه‌نساری حیزبوڵڵا بۆ سه‌ر كوی زانكۆی تاران له شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی حه‌وتووی رابردوو بوو |
| له خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی شه‌ممه‌ی تاران‌دا 19 كه‌س كوژران |
له درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی تاران دژی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و ئاكامی ساخته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان رۆژی شه‌ممه، رێكه‌وتی 30ی جۆزه‌ردان، له نێوان خه‌ڵك‌و هێزه‌كانی رێژیم‌دا تێكهه‌ڵچوون رووی دا‌و 19 كه‌س له خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن هێزه‌كانی دژه شۆڕشه‌وه كوژران.
ماڵپه‌ڕی CNN وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه وتی، ده‌یان كه‌س له خه‌ڵكی تاران بریندار‌و سه‌دان كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. |
|
| ژنان ژماره 22 |
|

|
| گۆڤاری ژنان ژ.21 |
|

|
|