|
|
| راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌ش |

له‌مه‌ڕ مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی کورد
ماوه‌ی 4 رۆژه، زیاتر له 100 زیندانیی سیاسیی کورد له ئه‌شکه‌نجه‌گاکانی کۆماری ئیسلامی له مانگرتنێکی سه‌رانسه‌ری و بێسنووردان.
مانگرتووان ئامانجه‌کانی خۆیان له‌و مانگرتنه له 4 خاڵدا راگه‌یاندووه که بریتین له:
1- دان پێدانانی ده‌سه‌ڵات (کۆماری ئیسلامی) به شوناسی سیاسی و مه‌ده‌نیان و ره‌فتاری شایسته‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵیان. |
| زه‌ینه‌ب بایه‌زیدی له‌سه‌ر مانگرتنی خۆی له خواردن به‌رده‌وامه |

زه‌ینه‌ب بایه‌زیدی چالاكی مافی ژنان كه له لایه‌ن دادگای شۆڕشی شاری مه‌هاباده‌وه به 4 ساڵ سزای زیندان‌و دوورخرانه‌وه مه‌حكووم كراوه، پاش 14 رۆژ له مانگرتن له خواردن بۆ نارزایه‌تی ده‌ربڕین له‌مه‌ڕ حوكمه داسه‌پاوه‌كه‌ی، له كاتێكدا كه له بارودۆخێكی خراپی جیسمی‌دایه‌و ته‌ندرووستیی باش نیه، به هۆی به‌جێ‌نه‌گه‌یاندنی واده‌و به‌ڵێنییه‌كانی به‌رپرسانی رێژیم به ناوبراو، ده‌ستی له مانگرتن هه‌ڵنه‌گرتووه‌و له سه‌ر ئه‌م نارزایه‌تی ده ر‌بڕینه له نێو زیندان به‌رده‌وامه. |
| نیگه‌رانیی بنه‌ماڵه‌كان له‌مه‌ڕ بارودۆخی خراپی خوێندكارانی كچ له زانكۆكانی ئێران‌دا |
| هه‌موو ساڵێك ژماره‌یه‌كی زۆر له كچانی لاو له زانستگاكانی ئێران‌دا قبووڵ ده‌بن كه زۆربه‌یان له شاره‌كانی دوور له نیشته‌جێ‌بوون‌و ژیانیان درێژه به خوێندنیان ده‌ده‌ن. نه‌بوونی هه‌ست كردن به ئه‌منییه‌تی ده‌رونی‌و جیسمی بۆ ئه‌و كچه لاوانه‌ی تامه‌زرۆی فێربون‌و خوێندن، بۆته هۆی دڵه‌راوكێ‌و نیگه‌رانیی زۆری بنه‌ماڵه‌كانیان. |
| ئه‌نجوومه‌نی ژنانی مه‌ریوان له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كوشتنی فریشته نه‌جاتیی مه‌حكووم كرد |
| له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه رۆژی 30ی گه‌ڵاوێژ بڵاو كرایه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی ژنانی مه‌ریوان، كوشتنی فریشته نه‌جاتی وه‌ك كرده‌وه‌یه‌كی دڵته‌زێن‌و درێژه‌دان به توند‌وتیژی دژ به ژنان له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی مه‌حكووم كرد. له به‌شێك له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: "ساڵانه ژنان له شاری مه‌ریوان به بیانووی پاراستنی شه‌رف‌و نامووس له لایه‌ن پیاوانی بنه‌ماڵه‌یان وه‌ك باوك، برا‌و هاوسه‌ر قوربانی ده‌كرێن. ئینسانه‌كان له هیچ هه‌ل‌و مه‌رج و بارودۆخێكدا مافی ئه‌وه‌یان نیه كه مافی ژیان له تاك بستێنن. |
| كوژرانی 4 ژن له ماوه‌ی مانگێكدا له پارێزگای كوردستان |
| هێشتا حه‌وتوویه‌ك له رووداوی كوژرانی نامرۆڤانه‌ی فریشته نه‌جاتی، كچه كوردێكی 18 ساڵانی خه‌ڵكی ئاوایی كانی دینار، سه‌ر به شاری مه‌ریوان تێنه‌په‌ریوه كه سه‌رچاوه‌كان له پارێزگای كوردستان بڵاویان كرده‌وه كه ژنێكی دیكه‌ی لاو به ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی كوژراوه. به‌هاره حوسێنی، 22 ساڵه، خاوه‌ن یه‌ك منداڵ له یه‌كێك له گونده‌كانی مه‌ریوان به ده‌ستی هاوسه‌ركه‌ی به شێوه‌یه‌كی زۆر بێ‌به‌زیی‌یانه كوژراوه. ئه‌و ژنه به‌ر له كوژران، ده‌كه‌وێـه به‌ر لێدان‌و كوتانی بێ‌راده‌ی هاوسه‌ری خۆی‌و له‌ئاكامدا به هۆی زه‌ربه‌ی قورسی چه‌كوچ گیانی له ده‌ست ده‌دات. |
| زیاتر له 80 كه‌س له به‌ندكراوانی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی كورد مانیان له خواردن گرتووه |
رایه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی كورد رایگه‌یاند، زیاتر له 80 كه‌س له به‌ندكراوانی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی كورد تێكه‌ڵ به مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له خواردن بوون.
به وته‌ی بنه‌ماڵه‌كانی به‌ندكراوانی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی كورد‌و هه‌روه‌ها ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له نێو به‌ندیخانه‌كانی سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتوون زیاتر له 80 كه‌س له به‌ندكراوانی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی كورد له رۆژی یه‌كه‌مدا له به‌ندیخانه‌كانی ئێوین، تاران، ورمێ، سنه‌و مه‌هاباددا تێكه‌ڵ به مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری بوون.
|
| به‌ندكراوه‌ی سیاسی‌و مه‌ده‌نییه‌كانی كورد مانگرتنێكی سه‌رتاسه‌ری ده‌ست پێده‌كه‌ن |
رایه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی كورد رایگه‌یاند، به‌ندكراوه سیاسی‌و مه‌ده‌نییه‌كانی كورد له گشت به‌ندیخانه‌كانی وڵات‌دا، به ده‌ركردنی به‌یانیه‌یه‌ك رایانگه‌یاندووه كه له رۆژی دووشه‌ممه‌وه، گشت به‌ندكراوان به شێوه‌یه‌كی سه‌تاسه‌ری مانگرتن له خواردن ده‌ست پێده‌كه‌ن.
به‌ندكراوه سیاسیه‌كانی كورد له‌و به‌یاتنییه‌دا رایگه‌یاندووه كه ئه‌م مانگرتنه‌یان بۆ شه‌رمه‌زاركردنی ده‌سه‌ڵات، ئاگاداركردنه‌وه‌ی بیر‌وڕای گشتی له بارودۆخی به‌ندیخانه، بارودۆخی چالاكانی مه‌ده‌نیی كورد‌و بارودۆخی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، رێك خستووه. |
| شه‌و ئاگه‌نگی25 ی گه‌لاوێژ له شاری ڤێستێرۆسی وڵاتی سوێد |

یه‌كێتی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له شاری ڤێستێرۆس بۆ ڕێز گرتن له هاتنی 25ی گه‌لاوێژ، 63هه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له شاری ڤێستێرۆس جێژنێكی پڕ شكۆی كه زیاتر له 550 كه‌سی تێدا به‌شدار بوون به‌ڕێوه برد. جێژنه‌كه له كاتژمێر 18.30 سه‌رله ئێواره‌ی 23-08-2008 له لایه‌ن سومه‌یه ده‌روێشی و حه‌كیم ئێنفێرادی و شیرین عه‌زیمی وه‌ك به‌ڕێوه به‌ری به‌رنامه‌كه ده‌ستی پێ كرد. پاش به‌خێر هاتن و پێشكه‌ش كردنی چه‌ند كۆپله شیعرێك، گروپی سرودی یه‌كێتی لاوان سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیبیان خوێند و دوای ده‌قه‌یه‌ك بێ ده‌نگی بۆ گیانی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی گه‌له‌كه‌مان، په‌یامی ئه‌م حیزب و ڕیكخراوانه خوێندرایه‌وه: |
| حوكمی زه‌ینه‌ب بایزیدی له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا به خێرایی په‌سند كرا |

كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤـ له ئێران‌دا رایگه‌یاند، دوكتور مێهدی حوجه‌تی، پارێزه‌ری زه‌ینه‌ب بایزیدی چالاكی مافه‌كانی ژنان، وتی: حوكمی 4 ساڵ زیندان له گه‌ڵ دوورخستنه‌وه‌ی زه‌ینه‌ب بایزیدی له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئوستانی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوادا په‌سند كرا.
|
| ژنێکی ته‌مه‌ن 22 ساڵه له لایه‌ن مێرده‌که‌یه‌وه کوژرا |

وێنه: به‌هاره حوسه‌ینی، منداڵه‌که‌ی فه‌رزانه ته‌مه‌ن چوار ساڵ
له رێکه‌وتی 16/08/2008 رۆژی شه‌ممه، به‌هاره حوسه‌ینی به ده‌ستی مێرده‌که‌ی خۆی محه‌ممه‌د راغب که‌ریمی ناسراو به (حه‌مه ئازیز هه‌ورامی) خه‌ڵکی ئاوای دزڵئ سه‌ر به شاری مه‌ریوان، به شێوه‌یه‌کی درندانه کوژرا. |
| 13 كه‌سی دیكه له ئێران‌دا ئێعدام كران |

هه‌واڵده‌ری فه‌ڕانسه رایگه‌یاند، 5 كه‌سی دیكه له‌وانه لاوێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ به‌ناوی ره‌زا حیجازی، له ئێران‌دا ئێعدام كران. ره‌زا حیجازی له كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی 15 ساڵ ته‌مه‌نی بووه. رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانیه‌یه‌ك ئێعدامی ناوبراوانی مه‌حكووم كرد. |
|
| دوایین ژماره‌ی گۆڤاری ژنان |
|

|
|