|
|
| پێشوازی ساڵی 2009 له وڵاتی فینلاند |
 |
| ئاگاداری سمینار بۆ به‌ڕێز دوکتور حوسێن خه‌لیقی له ڤێسترۆس |

یه‌كێتی كوردان له شاری ڤێستێرۆس بانگهێشتی به‌ڕیز كاك دوكتۆر حوسه‌ینی خه‌لێقی ڕووناكبیری بواری كۆمه‌ڵناسی كردووه بۆ به‌ڕێوه بردنی سمینار له‌و شاره‌دا.
باسه سه‌ره‌كیه‌كانی سمیناره‌كه بریتین له:
ئایا مرۆڤ چیه؟
ئه‌رك و مافی مرۆڤ چیه؟ |
| به‌رێوه چوونی رێوره‌سمێك له سه‌ر توند‌و تیژی به دژی ژنان له كه‌مپی شێره‌وه‌ن |
رۆژی یه‌ك شه‌ممه 30ی نوامبری 2008ی زایینی، كۆمیته‌ی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له كه‌مپی شێره‌وه‌ن‌و كه‌لار به هاوكاری رێكخراوی قه‌ندیل، به بۆنه‌ی رۆژی 25ی نوامبر، رۆژی جیهانیی بنبڕكردنی توند‌و تیژی به دژی ژنان رێوره‌سمێكی به‌شكۆیان له كه‌مپی شێره‌وه‌ن پێك هێنا.
له‌م رێوره‌سمه‌دا كه زیاتر له 70 كه‌س له ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی ژنان به‌شدار بوون، كۆمه‌لێك وتار، شێعر‌و په‌خشان سه‌باره‌ت به توند‌و تیژی خوێندرایه‌وه.
|
| سێ خولی فێركاری له لایه‌ن كۆمیته‌ی جێژنیكانی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانه‌وه |
 |
| په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشیی ئه‌یدز له رێگه‌ی پێوه‌ندیی جێنسییه‌وه له ئێران‌دا |
كاربه‌ده‌ستانی بێهداشتیی رێژیم نیگه‌رانییان له په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشیی ئه‌یدز له ئێران‌دا له رێگه‌ی پێوه‌ندیی جێنسییه‌وه ده‌ربڕی.
وه‌زیری بێهداشتی رێژیم رۆژی 9ی سه‌رماوه‌ز وتی كه ئێران نیگه‌رانی شه‌پۆلی سێهه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی ئه‌یدزه كه به له به‌رچاو گرتنی |
| هه‌موو شێوه‌كانی توند‌وتیژی دژ به ژنان مه‌حكووم ده‌كه‌ین |
یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران:
" هه‌موو شێوه‌كانی توند‌وتیژی دژ به ژنان مه‌حكووم ده‌كه‌ین"
25ی نوامبر، رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی بنبڕكردنی توند‌وتیژی به دژی ژنانه، توندۆتیژی دژ به ژنان دیارده‌یه‌كی دزێوی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی‌یه كه نه هیچ سنوورێكی جوغرافیایی ده‌ناسێ‌و نه تایبه‌ت به گرووپێكی ته‌مه‌نییشه. ژنان رۆژانه به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ ئه‌م دیارده‌یه به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه.
توند‌وتیژی به دژی ژنان ئێستا بۆته پرسێكی گرینگی رۆژه‌ڤی جیهان‌و له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بوو كه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به مه‌به‌ستی سه‌رنج‌و پشتیوانی هه‌رچی زیاتری ده‌وڵه‌ت‌و رێكخراوه ناحكوومی‌یه‌كان له ژنان‌و هه‌روه‌ها دانی زانیاری گشتی له‌م پێوه‌ندییه‌دا له 17ی دێسامبری 1999ی زایینی‌دا، 25ی نوامبری وه‌ك رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی بنبڕكردنی توند‌وتیژی دژ به ژنان دیاری كرد. |
| شاندێكی رێكخراوی لاوانی سۆسیال دێموكراتی دانمارك سه‌ردانی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردست |

رۆژی دووشه‌ممه، 4ی سه‌رماوه‌زی 1387ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 24ی نوامبری 2008ی زایینی شاندێكی رێكخراوی لاوانی سۆسیال دێموكراتی دانمارك پێكهاتوو له یپتێر كۆمسێن به‌رپرسی رێكخراوی لاوانی سۆسیال دێموكراتی دانمارك، خاتوو ئانه پاولنین به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و سۆفیان دیف ئه‌ندامی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و به‌رپرسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی ئه‌و رێكخراوه‌و به هاورێیه‌تیی به‌رێز یووسف فه‌قیهی سه‌ردانی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیان كرد‌و به گه‌رمی له لایه‌ن هه‌یئه‌تێكی یه‌كیه‌تیی ژنان به سه‌رۆكایه‌تیی هێرۆ جه‌لدیانی، به‌رپرسی گشتیی یه‌كیه‌تیی ژنانه‌وه پێشوازییان لێ كرا. |
| به‌رێوه‌چوونی کۆنفرانسی ساڵانه‌ی كۆمیته‌ی ئۆره‌برووی یه‌کیه‌تی ژنانی دێمؤکراتی کوردستانی ئێران! |

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 23-11-2008 کاتژمێری 11 به‌یانی به به‌شداری کۆمه‌ڵێک له ژنان و خوشکانی ئه‌ندام و نوێنه‌ری یه‌کیه‌تی ژنانی گشتی سوئێد و به‌رپرسانی کۆمیته‌کانی حیزب و یه‌کیه‌تی کوردان و یه‌کیه‌تی لاوانی شاری ئۆره‌بروو، یه‌کیه‌تی ژنانی هه‌رێمی ئۆره‌بروو، کۆنفرانسی ساڵانه‌ی خۆی پێکهێنا.
سه‌ره‌تا به‌شداران له لایه‌ن به‌رێز خاتوو مه‌نیجه محه‌ممدی به‌رپرسی یه‌کیه‌تی ژنانی ئۆره‌بروو به‌خێر هاتن کران و ریزی به‌رنامه‌ی کاری کۆنفرانسی بۆ به‌شداران خوێنده‌وه.
|
| نگین شێخولئیسلامی به دانانی زه‌مانه‌ت، له زیندان ئازاد كرا |
|
| کۆبوونه‌وی ته‌شکیلاتی سیاسی یه‌کیه تی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات |
 له رۆژانی شه‌ممه ویه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی15-16 مانگی 11ی 2008ی زایینی کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌شکیلاتی سیاسی له ئۆسلۆی پێته‌ختی وڵاتی نۆروێژ پێکهێنا. پێویست به ئاماژه‌یه که له‌م کۆبوونه‌وه‌دا خوشکه نه‌سرین قاسمڵو، کاک کاوه عه بداڵی به‌رپرسی گشتی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له نۆروێژ، به‌رپرسی کۆمیته‌کانی یه‌کیه‌تی ژنان له وڵاتانی ئاڵمان، فینله‌ند، سوئێد، نۆروێژ و به‌رێزان خوشکه مریه‌م عه‌لیپور و خوشکه شکۆفه قوبادی و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی به‌رێوه‌به‌ری و مشاورانی ئه‌م کۆمیته‌یه له وڵاتی نۆروێژ به‌شدار بوون.
|
| ساڵیک حه‌بس بۆ حمیده‌نبوی په‌سه‌ند کرا |
حۆکمی سالێک حه‌بس بۆ حمیده‌نبوی چالاکی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن شۆعبه‌ی 36 ی دادگای پێ داچوونه‌وه‌ی ئێنقلابی تارانه‌وه‌په‌سه‌ند کرا.
چالاکانی مافی مرۆڤ ودێمۆکراسی له‌ئێران دا رایان گه‌یاندوه‌که‌نبوی به‌مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له‌ساڵرۆژی زیندانیانی سیاسیی ساڵی 1367 تاوانبار و مه‌حکوم کراوه. |
|
| دوایین ژماره‌ی گۆڤاری ژنان |
|

|
|